سەدر لەگەڵ پەرلەمانتارانی پێشووی ڕەوتەکەی کۆ دەبێتەوە

سەدر لەگەڵ پەرلەمانتارانی پێشووی ڕەوتەکەی کۆ دەبێتەوە

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ ئەندامانی پێشووی ڕەوتەکە لە پەرلەمانی عێراق لە ناوچەی حەننانە لە پارێزگای نەجەف کۆبووەوە، بەڵام هیچ زانیارییەک لەسەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاو نەکراوەتەوە. ژمارەیەک پەرلەمانتاری پێشووی ڕەوتی سەدر چەندین وێنەیان لە هۆڵێکی گەورەدا بڵاوکردووەتەوە، وەک دەردەکەوێت وێنەکە بەر لە هاتنی سەدر بۆ کۆبوونەوەکە گیراوە، بەڵام هیچ هۆکار و وردەکارییەکانی

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ ئەندامانی پێشووی ڕەوتەکە لە پەرلەمانی عێراق لە ناوچەی حەننانە لە پارێزگای نەجەف کۆبووەوە، بەڵام هیچ زانیارییەک لەسەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاو نەکراوەتەوە.

ژمارەیەک پەرلەمانتاری پێشووی ڕەوتی سەدر چەندین وێنەیان لە هۆڵێکی گەورەدا بڵاوکردووەتەوە، وەک دەردەکەوێت وێنەکە بەر لە هاتنی سەدر بۆ کۆبوونەوەکە گیراوە، بەڵام هیچ هۆکار و وردەکارییەکانی کۆبوونەوەکە ڕانەگەیێنراوە.

ەموو پەرلەمانتارانی خولەکانی پێشووی سەر بە ڕەوتی سەدر بەو پەرلەمانتارانەی ئەم خولەش کە دەستیان لەکار کێشابووەوە لە کۆبوونەوەکە بەشداربوون.

هەفتەی ڕابردوو ساڵح محەممەد عێراقی، کەسی نزیکی موقتەدا سەدر ئاشکرای کرد، سەدر داوای چاکسازیی هەمەلایەنە و گۆڕینی بەرپرسانی باڵای دەسەڵات دەکات لە بەرامبەر کۆتاییهێنان بە بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو کە بڕیارە لە مانگی 11ـی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

ڕەوتی نیشتمانیی شیعە کە پێشتر ناوی ڕەوتی سەدر بوو، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2021 بەشداری کرد و بە بەدەستهێنانی 73 کورسی لە سەرتاسەری عێراق بوو بە براوەی یەکەمی هەڵبژاردن. دواتر لە ساڵی 2022 بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی شیعە لەسەر پێکهێنانی حکومەت، لە پەرلەمان و پرۆسەی سیاسی کشانەوە.

رەوتی نیشتمانیی شیعە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ساڵی ڕابردوو بەشداری نەکرد و بڕیاری داوە هەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراقیش بایکۆت بکات، وەک هەڵوێستێک دژی “گەندەڵی و گەندەڵکاران”.

Posts Carousel

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *