داوا دەکات ئەو قوتابیانەی کە دابڕاون یان نەخراونەتە بەر خوێندن، بگەڕێنرێنەوە بەر خوێندن
وەزارەتی پەروەردە هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ خوێندن بۆ ئەوانە ڕادەگەیێنێت کە لە خوێندن دابڕاون یان نەخراونەتە بەر خوێندن، داوا لە بەڕێوەبەر و ستافی قوتابخانەکان دەکات لە سنووری جوگرافی خۆیاندا بە پێی ڕێنماییەکان هەوڵ بدەن پێنج قوتابی بگەڕێننەوە بۆ خوێندن.
وەزارەتەکە پەروەردە لە ڕێگەی هەڵمەتێکەوە کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەکانی کردووە، داوا دەکات ئەو قوتابیانەی کە دابڕاون یان نەخراونەتە بەر خوێندن، بگەڕێنرێنەوە بەر خوێندن.
لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی پەروەردە چەند ڕێنماییەکی دەرکردووە و داوا دەکات بەگوێرەی ئەو ڕێنماییانە هەوڵ بدەن بۆ گەڕانەوەی قوتابیان بۆ بەر خوێندن.
هەڵمەتەکە ماوەی 16 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لە ڕۆژی یەکشەممە 2025-10-05 دەستپێدەکات.
دەقی رێنماییەکەی وەزارەتی پەروەردە














Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *