ڤاکسینی پەتای وەرزیی ئەنفلەوەنزا چییە و چ سوودێکی هەیە؟

ڤاکسینی پەتای وەرزیی ئەنفلەوەنزا چییە و چ سوودێکی هەیە؟

وەرزی سەرما دەستی پێکرد و پەتاکان گەڕانەوە

پەرستارێکی پسپۆڕ رایدەگەیێنێت، ڤاکسینی پەتای وەرزی پێکوتەیەکە لە دژەتەنەکانی ڤایرۆسی پەتای وەرزی کە ئاستی بەرگریی جەستە بەرز دەکات. بۆ ئەوە بەکاردێت کە رێگری بکات لە تووشبوونی مرۆڤ بە ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزای وەرزی.

ئاراس قادر، ماستەر لە پەرستاریی گشتی رایگەیاند، ئەو ڤاکسینە نیشانەکانی ئەنفلەوەنزا کەم دەکاتەوە کاتێک مرۆڤ تووشی دەبێت و هەموو کەسێك بە ئارەزووخۆی دەتوانێت وەریبگرێت، بە تایبەتی ئەو کەسانەی کێشەی تەندروستییان هەیە، نەخۆشیی درێژخایەن یان بەرگرییان لاوازە.

ئاراس قادر وتی، بە شێوەی دەرزی بۆ ماسوولکەی شان، تەنیا جارێک لە ساڵێک لێدەدرێت و باشترین کات بۆ وەرگرتنی، کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەرە.

لەبارەی منداڵانەوە دەڵێت: دەتواندرێت بەکاربێت و بۆ منداڵی خوار 6 ساڵ، دوو ژەم پێویستە، کە مانگێک لەنێوانیاندا بێت. هەروەها کاریگەریی ڤاکسینەکە نزیکەی 6 مانگە، بۆیە پێویستە ساڵانە نوێ بکرێتەوە.

لە کۆتاییشدا وتی، لەبارەی کاریگەریی لاوەکییەوە، دەکرێت کەمێک ئازار لە شوێنی لێدانەکە و کەمێک داهێنزران و تا هەبێت، بەڵام کاتین و خۆیان نامێنن.

Posts Carousel

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *