یەکەم کەشتییەک کە بڕی 650 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستانی هەڵگرتبوو، بەندەری جەیهانی بەجێهێشتووە
میدیای پارتی ئاشکرای کردووە نیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە ٢ی تشرینی یەکەم کەشتییەک کە بڕی 650 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستانی هەڵگرتبوو، بەندەری جەیهانی بەجێهێشتووە.
لەوبارەوە حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق بە میدیای نێچێرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی وتووە، “کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە، یەکەمین کەشتیی هەڵگری نەوتی هەرێمی کوردستان فرۆشرا و بەندەری جەیهانی بەجێهێشت.”
وەزیری نەوتی عێراق وتویەتی، “کەشتییەکە بڕی 650 هەزار بەرمیل نەوتی هەڵگرتبوو.”
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، “ئەو نەوتەی لەڕێگەی بۆرییەکەوە هەناردە دەکرێت، رۆژانە لە کۆگەکانی بەندەری جەیهان کۆدەکرێتەوە و قۆناخ بە قۆناخ دەفرۆشرێت.”
رۆژی 25ی ئەم مانگە، هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیان راگەیاند.
بەرەبەیانی رۆژی شەممە، 27ـی ئەیلوولی 2025 هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیهان لە رێگەی بۆرییەوە دەستیپێکردەوە. دوای ئەوەى لە کۆتایی ئادارى 2023 راگیرابوو.













Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *