لە ماوەی حەوت رۆژدا 74 گەشتی ئاسمانی ئەنجامداوە و 23هەزار و 157 گەشتیاری گواستوەتەوە
هێڵی ئاسمانی عێراقی ڕایگەیاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەت و لەژێر چاودێری وەزیری گواستنەوە، هێڵی ئاسمانی عێراقی لە ماوەی حەوت رۆژدا 74 گەشتی ئاسمانی ئەنجامداوە و 23هەزار و 157 گەشتیاری گواستوەتەوە.
هێڵی ئاسمانی عێراقی، ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەركەوتو بون لە ئەنجامدانی 74 گەشت بۆ چەندین شوێن تەنها لە هەفتەیەكدا، لە چوارچێوەی پلانی لەناكاو كە وەزارەتی گواستنەوە دایناوە بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتییان لە چەند فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتی.
ئاماژەی بەوەشكرد، گەشتەكان بە هەماهەنگی لە نێوان وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و وەزارەتی دەرەوە و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق ئەنجامدراوە، گەشتەکانیش چەند شوێنێكیان لەخۆگرتوە لەوانە، بەیروت، ئیستانبوڵ، ئەنتاڵیا، کوالالامپور، دوبەی، قاهیرە، جۆرجیا، مۆمبای، دلهی، ئەنقەرە، سەبیحە، پەكین، کەراچی، ئیسلام ئاباد و مەسقەت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، هێڵەكە کاردەکات بۆ پێداچونەوە و نوێکردنەوەی پلانی کارپێکراو لەكاتی پەرەسەندنەکانی دۆخی ناوچەکە، ئاماژەشی بەوەدا کە هێڵی ئاسمانی عێراق تا ئێستا 23 هەزار و 157 لە عێراق، وڵاتانی عەرەبی و جیهانیەوە گواستوەتەوە.













Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *