پارتی گرێبەستەکەی نوێناکاتەوە و بارسێلۆنا چاودێری دەکات

پارتی گرێبەستەکەی نوێناکاتەوە و بارسێلۆنا چاودێری دەکات

ناوەڕاستکاری ئارسیناڵ بڕیاریداوە گرێبەستەکەی نوێنەکاتەوە

تۆماس پارتی، ناوەڕاستکاری ئارسیناڵ بڕیاریداوە گرێبەستەکەی نوێنەکاتەوە و چەند یانەیەکی گەورەی ئەورووپا چاودێری دەکەن.

تۆماس پارتی، ئەو ناوەڕاستکارەی ئارسیناڵ کە یەکێکە لە یاریزانە سەرەکی و گرنگەکانی یانە لەندەنییەکە، گرێبەستەکەی لە 30/6/2025 کۆتاییدێت و یانەی ئارسیناڵ چەند هەفتەیەکە لە هەوڵدان بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی نوێبکەنەوە.

 تۆپهاوێژەکان سەرکەوتوو نەبوون لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرە غانییەکەیان و بەپێی چەند سەرچاوەیەک، تۆماس پارتی بڕیاریداوە بەخۆڕایی ریزەکانی ئارسیناڵ جێبهێڵێت و روو لە یانەیەکی دیکە بکات.

لەلایەکی دیکەوە، یانەی ئارسیناڵ نزیکە لەوەی زوبیمێندی بگوازێتەوە ریزەکانی و پێدەچێت بێهیوا بووبن لە مانەوەی پارتی.

سەرچاوەیەکی تورکی ئەوەی خستەڕوو کە چەند یانەیەکی گەورەی تورکیا، دەستەوارەیان پێشکێشی یاریزانەکە کردووە دەیانەوێت بیبەنە خولی تورکیا.

میدیا ئینگلیزییەکان دەڵێن، بارسێلۆنا و ئەی سی میلان چاودێری یاریزانەکە دەکەن، بەڵام هێشتا روون نییە کە هەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدەن یان نا.

تۆماس پارتی ساڵی 2020 بە دەستەوارەیەکی 45 ملیۆنی، لە یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە رووی لە یانەی ئارسیناڵ کرد و لە 5 ساڵی رابردوودا، ئاستێکی باشی لەگەڵ ئەو یانەیە پێشکێشکرد.

Posts Carousel

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *