هێشتا کات ماوە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دوای گفتوگۆکانی لە کۆشکی سپی لەگەڵ مارکۆ رووبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رایگەیاند کە “هێشتا کات ماوە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی.”
لامی لە واشنتن لەگەڵ رووبیۆ و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا، کۆبووەوە، ئەوەش رۆژێک پێش ئەوەی بڕیار بێت لەگەڵ هاوتا فەرەنسی و ئەڵمانییەکەی بگاتە جنێڤ بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران.
لامی لە راگەیێندراوێکدا کە باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە واشنتن بڵاویکردووەتەوە، گوتی: “دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێشتا مەترسیدارە. ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی کە ئێران نابێت هەرگیز چەکی ئەتۆمی هەبێت.”
لامی گوتیشی: “ئێمە گفتوگۆمان لەبارەی ئەوە کرد کە چۆن ئێران دەبێت رێککەوتنێک بکات بۆ خۆلادان لە قووڵبوونەوەی ململانێکان. ئێستا لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا دەرفەتێک رەخساوە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دیپلۆماسی.”
“سبەی، من شانبەشانی هاوتا فەرەنسی، ئەڵمانی و هاوتا ئەورووپییەکانم بەرەو جنێڤ بەڕێدەکەوم بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران. ئێستا کاتی ئەوەیە کۆتایی بە دیمەنە مەترسیدارەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بهێنرێت و رێگری لە پەرەسەندنێکی هەرێمی بکرێت کە سوودی بۆ هیچ کەسێک نابێت.” وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وای گوت.













Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *