نەتەنیاهوو: لەمڕۆوە هیچ سەرکردەیەکی ئێران پارێزراو نابێت

نەتەنیاهوو: لەمڕۆوە هیچ سەرکردەیەکی ئێران پارێزراو نابێت

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دووپاتی دەکاتەوە، لەدوای هێرشەکەی ئەمڕۆی ئێران بۆسەر کۆمەڵگەی پزیشکیی سۆرۆکۆ لە بیرشێبا لە باشووری ئیسرائیل، هیچ سەرکردەیەکی ئێرانی پارێزراو نابێت لە هێرشەکانیان. ئاماژە بەوەش دەکات، بەهۆی هێرشەکەوە، ئاهەنگی هاوسەرگیریی کوڕەکەشی هەڵوەشاندووەتەوە. رۆژی پێنجشەممە 19ی حوزەیرانی 2025 بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لەکاتی سەردانیکردنی بۆ شوێنی هێرشەکەی ئەمڕۆی ئێران لە کۆمەڵگەی پزیشکیی سۆرۆکا، ئەگەری هێرشکردنە

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دووپاتی دەکاتەوە، لەدوای هێرشەکەی ئەمڕۆی ئێران بۆسەر کۆمەڵگەی پزیشکیی سۆرۆکۆ لە بیرشێبا لە باشووری ئیسرائیل، هیچ سەرکردەیەکی ئێرانی پارێزراو نابێت لە هێرشەکانیان. ئاماژە بەوەش دەکات، بەهۆی هێرشەکەوە، ئاهەنگی هاوسەرگیریی کوڕەکەشی هەڵوەشاندووەتەوە.

رۆژی پێنجشەممە 19ی حوزەیرانی 2025 بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لەکاتی سەردانیکردنی بۆ شوێنی هێرشەکەی ئەمڕۆی ئێران لە کۆمەڵگەی پزیشکیی سۆرۆکا، ئەگەری هێرشکردنە سەر عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانی رەتنەکردەوە و گوتیشی، “کەس پارێزراو نابێت و هەموو بژاردەکان کراوەن.”

هەروەها سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گوتیشی، “باشتر وایە لە راگەیاندنەکاندا قسە لەسەر ئەمە نەکرێت.”

نەتەنیاهوو جەختی کردەوە، ئیسرائیل توانای هەیە ئەگەر پێویست بکات بە تەنیا تەواوی ئەرکی رووبەڕووبوونەوەی ئێران جێبەجێ بکات، “لە کۆتایی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا، نابێت هیچ هەڕەشەیەکی ئەتۆمی و مووشەکی بالیستی لەسەر ئیسرائیل بمێنێت.”

بە گوتەی نەتەنیاهوو، “بەشداریکردنی ئەمریکا لە جەنگەکەدا بڕیاری سەرۆک ترەمپە، ئەو کارێک دەکات کە بۆ ئەمریکا باش بێت. منیش کارێک دەکەم بۆ ئیسرائیل باش بێت. ئەو [ترەمپ]، شارەزایەکی گەمەکەیە.”

هەروەها سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، “هەموومان لەم جەنگەدا باجێکمان دا. تەواوی گەلی ئیسرائیل باج دەدەن. ئێمە بەناو هێرشێکی چڕوپڕدا تێدەپەڕین و بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر خۆمان راگرتووە.”

دەشڵێت، “باجی کەسی هەیە، خەڵک بریندار بوون و خێزانەکان ئازیزانیان لەدەستداوە. ئەمە خێزانی منیشی گرتووتەوە و ئەمە دووەمجارە کە بێنی ئەڤنەری کوڕم بەهۆی هەڕەشەی مووشەکییەوە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی هەڵدەوەشێنێتەوە. ئەمە باجێکی کەسییە بۆ دەستگیرانەکەشی، دەبێت بڵێم کە هاوسەرە ئازیزەکەم پاڵەوانێکە، ئەویش باجێکی کەسی دەدات.”

Posts Carousel

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *