ئەمڕۆ کێشەیەکی نوێ بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروست بوو کە ئەوەندەی دیکە پرسی ناردنی پارەی لە بەغداوە بە تەواوی پەکخست. وا بریاربوو دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لەسەر پرسی مووچە ئەمڕۆ کۆ بێتەوە و بڕێارێک لە بەرژەوەندی مووچەخۆرانی هەرێم بدات بەڵام بەهۆی دەستلەکارکێشانەوەی نۆ ئەندامی دادگاکە ئەو پرسە کەوتە چارەنووسێکی نادیارەوە. بە گوێرەی زانیارییەکان بەهۆی نیگەرانی شەش
ئەمڕۆ کێشەیەکی نوێ بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروست بوو کە ئەوەندەی دیکە پرسی ناردنی پارەی لە بەغداوە بە تەواوی پەکخست.
وا بریاربوو دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لەسەر پرسی مووچە ئەمڕۆ کۆ بێتەوە و بڕێارێک لە بەرژەوەندی مووچەخۆرانی هەرێم بدات بەڵام بەهۆی دەستلەکارکێشانەوەی نۆ ئەندامی دادگاکە ئەو پرسە کەوتە چارەنووسێکی نادیارەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان بەهۆی نیگەرانی شەش ئەندامی هەمیشەیی دادگاکە لە بڕیارێکی سەرۆکی دادگا لەبارەی رێککەوتنێکی نێوان کوەیت و عێراق لەسەر دۆسیەی خور زوبیر دەستیان لەکار کێشاوەتەوە.
دادوەرەکان داوا دەکەن حاکم جاسم سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی عێراق دەست لەکاربكێشێتەوە ئەوەش کێشەی لەبەردەم بڕیاری دادگاکە لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستکردووە.
تاکە دەرەچەی رەوانەکردنی پارە لە بەغداوە لە دادگای فیدڕاڵی دەبینرا بەڵام بەهۆی ئەو پێشهاتە نوێییەوە دیار نیە چۆن چارەسەری کێشەی مووچە دەکرێت.













Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *