بۆچی گرووپە وەلائییەکانی ئێران لەم جەنگەدا بێدەنگن؟

بۆچی گرووپە وەلائییەکانی ئێران لەم جەنگەدا بێدەنگن؟

شەڕەکان وایکردووە هاوپەیمانانی ئێران بە هۆشیارییەوە مامەڵەبكەن لە ڕوبەڕوبونەوەی ئیسرائیل، کە توانای سەربازی و هەواڵگری زۆر باڵاتری نیشانداوە

پێگەی رۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی:

شەڕەکان وایکردووە هاوپەیمانانی ئێران بە هۆشیارییەوە مامەڵەبكەن لە ڕوبەڕوبونەوەی ئیسرائیل، کە توانای سەربازی و هەواڵگری زۆر باڵاتری نیشانداوە. ئێستا هەندێکیان سەرنجیان لەسەر بەرژەوەندییەکانی خۆیانە و ئەگەر بچنە شەڕێکی فراوان زۆر شت لەدەست دەدەن، وەک:

میلیشیاکانی عێراق کە لە ئێستادا سەرقاڵی کۆکردنەوەی سەروەت و سامانن لە ڕێگەی کەرتی نەوتەوە

حزبوڵڵای لوبنان کە سەردەمانێک وەک بەهێزترین گروپ لە بەرەی مقاوەمەی سەر بە ئێران سەیر دەکرا، لەو کاتەوەی ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر ئێران، یەک مووشەکی نەتەقاندووە. ئەمەش دوای ئەوەی توانای سەربازی و سەرکردایەتییەکەی لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە لەناوبران.

حەماسی فەلەستینی، دوای ٢٠ مانگ لە شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل کە سەرکردەکانی کوژراون و غەززە وێران بوون.

– هەموو ئەو هێزانەی ەربە بەرەی موقاوەمە لە توڕەیی و هەستیاری ئەو جۆرە هەڵمەتە سەربازییانە تێدەگەن.

– ئەو هێزانە پێیان وایە وروژاندنی ئەمریكا لەم كاتەدا ئاسۆی شەڕێكی گەورە دژ بەخۆیان دەكەنەوەو توڕەیی ئەمریكا زیاتر دەكەن.

ماوە

– خۆپاراستنی ئەو هێزانە دوای ساڵانێك دێت لە دابەزینی دەسەڵاتی ئێران لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕات، بەتایبەت لە 2020ەوە دوای كوژرانی قاسم سولەیمانی كە دووەم بەهێزترین پیاوی ئێران بوو دوای عەلی خامنەیی.

Posts Carousel

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *