میدیای ئەمریکی: ترەمپ پلانی هێرشکردنە سەر ئێرانی پەسەند کردووە

میدیای ئەمریکی: ترەمپ پلانی هێرشکردنە سەر ئێرانی پەسەند کردووە

سەرۆکی ئەمریکا، بە زارەکی بە بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی ڕاگەیاندووە کە پلانی هێرشکردنە سەر ئێرانی پەسەند کردووە

کوردنیوز – تایبەت:

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بە زارەکی بە بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی ڕاگەیاندووە کە پلانی هێرشکردنە سەر ئێرانی پەسەند کردووە، بەڵام بۆ ئێستا هێرشەکە ڕادەگرێت تا بزانێت ئایا تاران واز لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەهێنێت یان نا.

پێگەی رۆژنامەی واڵ ستریت جۆڕناڵی ئەمریکی پشت بە سەرچاوەی ئاگاداری کۆبوونەوەی رۆژی رابردوو ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا زانیارییەکانی بڵاوکردووەتەوە.

بە گوێرەی پێگەکە،

یەکێک لە ئامانجە گریمانەییەکانی هێرشی ئەمریکا، بنکەی پیتاندنی فۆردۆیە کە بە قەڵایەکی قایم دادەنرێت چونکە لەژێر ناوچەیەکی سەختی شاخاویدا بنیاتنراوە و شارەزایانی سەربازی پێیان وایە تەنها بە بەهێزترین جۆری بۆمب دەتوانرێت بکرێتە ئامانج.

پێگەی رۆژنامەکە نوسیویەتی، کاتێک پرسیاری لێکرا ئایا بڕیاری هێرشکردنی داوە، ترەمپ وتی: “ڕەنگە بیکەم، ڕەنگە نەیکەم.” بەڵام جەختیشی کردەوە لەسەر تەسلیمبوونی بێمەرجی ئێران و وتی: “هەفتەی داهاتوو زۆر گەورە دەبێت، ڕەنگە کەمتر لە هەفتەیەکیش بێت.”

لە بەرامبەردا، ڕێبەری باڵای ئێران، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی تەسلیم نابێت و هۆشداری دا کە هەر دەستێوەردانێکی سەربازیی ئەمریکا “ئەنجامی قەرەبوونەکراوەی” لێدەکەوێتەوە.

لە ڕووی سەربازییەوە، ئەمریکا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاد کردووە.

سێیەم کەشتی جەنگی گەیشتووەتە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگریش بەرەو دەریای عەرەب بەڕێوەیە.

هەرچەندە پێنتاگۆن دەڵێت ئەم جووڵانە تەنها بۆ بەرگرییە، بەڵام دەتوانێت وەک ئامادەکارییەک بێت بۆ هێرش یان تاکتیکێک بۆ فشارخستنە سەر ئێران.

Posts Carousel

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *