سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆمەڵی دادگەری کوردستان بە کوردنیوزی راگەیاند، بە بڕیاری عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵ کۆنگرەی ئەو حیزبە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.
کوردنیوز:
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆمەڵی دادگەری کوردستان بە کوردنیوزی راگەیاند، بە بڕیاری عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵ کۆنگرەی ئەو حیزبە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.
سەرچاوەکە وتی، بەهۆی ئەو دۆخە ئاڵۆزەی لە ناوچەکە هاتوەتە ئاراوە بڕیاری دواخستنی کۆنگرەکە دراوە.
پێشتر ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵ بڕیاری دابوو لە رۆژانی ٢٢ و ٢٣ی ئەم مانگە لە شاری هەولێر کۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵ بەڕێوەبچێت.
سەرچاوەکە وتی، مەترسی ئەوە هەیە شاری هەولێر بکرێتە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکان بۆیە بڕیاری دواخستنی کۆنگرەکەیان داوە.
ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە شەڕی ئێران و ئیسرائیل دەستی پێ کردووە و ئێران هەڕەشەی ئەوەی کردووە ئەگەر ئەمریکا بەشداری شەڕەکە بکات بنکە سەربازییەکانی لە ناوچەکە دەکاتە ئامانج بەوانەی هەرێمی کوردستانیشەوە.
کۆمەڵی دادگەری پێشتر کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بوو لە باڵێکی سەربازیی سەر بە بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامی پێشوو جیا بوویەوە، هێزێکی ئیسلامی چەکدار بوو و لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرا.













Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *