لە بەیاننامەیەکدا بە توندی “هەر جۆرە هەڕەشەیەکی تیرۆرکردن”ی دژی عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئیدانە کرد
عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق کە لە شاری نەجەف نیشتەجێیە، لە بەیاننامەیەکدا بە توندی “هەر جۆرە هەڕەشەیەکی تیرۆرکردن”ی دژی عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئیدانە کرد.
ناوبراو لە بەیاننامەکەیدا هۆشداریشی داوە کە “هەر کارێکی تاوانکاریی لەم جۆرە دەرەنجامی زۆر مەترسیداری بۆ تەواوی ناوچەکە دەبێت.” سیستانی ڕوونیکردووەتەوە کە لە ئەگەری ڕووداوێکی لەو شێوەیەدا، “ڕەنگە دۆخەکە بە تەواوی لە کۆنترۆڵ دەربچێت و ببێتە هۆی پشێوییەکی بەرفراوان.”
ئەم مەرجەعە باڵایە لە بەیاننامەکەیدا نووسیویەتی کە لەم حاڵەتەدا “ئازاری گەلانی ناوچەکە زیاتر دەبێت و بەرژەوەندیی هەموو لایەک دەکەوێتە مەترسییەکی گەورەوە.”
عەلی سیستانی ئەم بەیاننامەیەی وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڵاوکردەوە. ترەمپ وتبووی کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاگاداری شوێنی خۆحەشاردانی عەلی خامنەییە، بەڵام لە ئێستادا “نیازی کوشتنی” نییە.













Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *