ملیۆنان كەس هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە

ملیۆنان كەس هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە

تائێستاش کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا “کۆڤید -19” لە سەرانسەری جیهاندا ماوە

تائێستاش کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا “کۆڤید -19” لە سەرانسەری جیهاندا ماوە و بەشێک لە کاریگەرییەکانیش بە زەقی دەردەکەون، دوای ئەوەی توێژینەوەکان دەریانخست ڕێژەیەکی زۆری خەڵک دوای توشبوونیان بە کۆرۆنا، لەوانەیە هەستی بۆنکردنیان لەدەستدابێت.

ئەوەی زانراوە ئەوەیە کە کۆرۆنا لەوانەیە ببێتەهۆی لەدەستدان یان لاوازکردنی هەستی بۆنکردن، بەڵام ئەوە لەگەڵ توشبوون بە زۆر نەخۆشیی و ڤایرۆسی دیکەش ڕودەدات کە ڤایرۆسەکان لە لوتدا دەمێننەوە، زۆرینەی کاتیش دوای ماوەیەک هەستی بۆنکردنت بۆ دەگەڕێتەوە، بەڵام هەمیشە نا.

توێژەرانی ئەمریکا توێژینەوەیەکیان لەسەر کاریگەرییە درێژخایەنەکانی لاوازبوونی هەستی بۆنکردن دوای توشبوون بە کۆرۆنا کردووە، لە توێژینەوەکەدا دوو هەزار و 956 کەس بەشداربوون کە تووشی کۆرۆنا بوون، 569 بەشداربووش خرانە ژێر تاقیکردنەوە کە تووشی پەتاکە نەبوون، ماوەی توێژینەوەکە 671 ڕۆژ بوو.

لەناو ئەوانەی تووشی کۆرۆنا بوون دەرکەوت هەزار و 393 کەسیان کێشەی هەستی بۆنکردنیان هەیە کە دەکاتە 80%ی بەشداربووان، لە گرووپەکەی دیکەشدا کە هەزار و 563 کەس بوون وتوویانە کێشەی هەستی بۆنکردنیان نییە، بەڵام تاقیکردنەوەیان لەسەرکراوە و دەریخست  66%یان دوای توشبوونیان بە کۆرۆنا، هەستی بۆنکردنیان لاواز بووە.

توێژینەوەکە دەریخست ئەوانەی تووشی کۆرۆنا بوون مەترسی زیاتریان هەیە کە تووشی لاوازی هەستی بۆنکردن ببن یان بووبن، بەڵام هەستیان پێنەکردووە هۆکارەکەشی بۆ بوونی سەرهەڵدانی کێشەیەک لە مێشکدا دەگەڕێتەوە کە بەرپرسی هەستەکانی مرۆڤە، چونکە کۆرۆنا لە یەک کاتدا لەوانەیە کاریگەری بکاتەسەر هەستی بۆنکردن و هەستەوەرەکانی مرۆڤ لە مێشکیدا،  بۆیە توێژینەوەکە پێشنیاز دەکات ئەوانەی چاودێری تەندروستییان هەیە، پشکنینی هەستی بۆنکردن بکەنە یەکێک لە پشکنینە گشتییەکان کە دوای تووشبوون بە کۆرۆنا ئەنجامی دەدەن، چونکە لەوانەیە هەستی پێنەکەن بەڵام لاوازی هەستی بۆنکردن کاریگەری گەورەی لەسەر تەندروستی دەروونی و جەستییان دەبێت.

Posts Carousel

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *