بەشی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە دەکرێتەوە

بەشی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە دەکرێتەوە

ئەمساڵ خوێندکاری نوێ وەردەگرن

زانکۆی هەڵەبجە بەشی پزیشکی دەکاتەوە و خوازیاران دەتوانن لە سێ ڕۆژی داهاتوودا سەردانی زانکۆکە بکەن و فۆرمی داواکری وەرگرتن پێشکەش بکەن.

بۆ ئەمساڵی خوێندن بۆ یەکەمجارە زانکۆی هەڵەبجە بەشی پزیشکی دەکاتەوە و دەرچووانی بەشی زانستیی پۆلی 12 دەتوانن داواکاری وەرگرتن پێشکەش بکەن، بەمەرجێک نمرەیان لە 93 بەسەرەوە بێت.

زانکۆی هەڵەبجە بڵاویکردووەتەوە: فەرمانی کردنەوەی بەشی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە دەرچووە، ئەو دەرچووانەی پۆلی 12ـی ئامادەیی خوازیارن لەو بەشە بخوێنن دەتوانن لە ڕۆژانی سێشەممە تا پێنجشەممە 21 تا 24-10-2025، لە کاتژمێر نۆی بەیانی بۆ یەکی دوای نیوەڕۆ، سەردانی سەرۆکایەتیی زانکۆ بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی پێشکەشکردنی داواکاری.

 مەرجی وەرگرتنی فۆڕم بۆ ئەو دەرچووانەیە کە کۆنمرەیان لە 93 زیاترە، بۆ وەرگرتنی فۆڕم پێویستە قوتابی لە زانکۆی ناوبراو ئامادەبێت، کارتی نیشتمانی و ناوی بەکارهێنەر و تێپەڕە وشەی زانکۆلاینی پێبێت.

Posts Carousel

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *